جۆری خۆراك كاریگەری هەیە لەسەر هەبوونی ئازار لە كاتی سووڕی مانگانەی ئافرەتاندا و دەبێت خانمان ئاگادار بن لەو كاتەدا ئەم جۆرە خۆراكانە نەخۆن.
1. خواردنی چەوری و گۆشت دەبێتە هۆی زیادبوونی ئازارو بەگوێرەی توێژینەوەكان خواردنی گۆشت و چەوری لەكاتی سووڕی مانگانە وا دەكات هەست بەئازار بكەن و ماسولكەكانتان گرژ بن، هاوكات گۆشت و چەوری دەبێتە هۆی زۆربوونی رێژەی هەوكردن.
2. خواردنی ئایس كرێم و خواردنەوە ساردەكان دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئازاری سووڕی مانگانەو بەردەوامبوون، بۆیە پێویستە لە جیاتی ئایس كرێم و خواردنەوە ساردەكان، خواردنەوەی گەرم بخۆنەوە.
3. فینگەرو چپس یەكێكی دیكەیە لەو خۆراكانەی كە نابێت لە كاتی سوڕی مانگانەدا بخورێت، چونكە چپس دەوڵەمەندە بە سۆدیۆم و دەبێتە هۆی وشكبوونی جەستەو ئەمەش وا دەكات وشكبوونەوە لە جەستە رووبدات و كاریگەری نەرێنی لەسەر دەروون جێ دەهێڵێت، بۆیە پێویستە لەجیاتی ئەوە گوێزو بادام بخۆن.
4. خۆت بەدووربگرە لەو خوارنانەی كافاینی تێیدایە وەك قاوەو چاو شیكۆلاتەی گەرم و كۆلاو خواردنەوە وزەبەخشەكان، چونكە دەبێتە هۆی تێكچوونی سووڕی مانگانە، هاوكات گرژی و ئازار لە ماسولكەكانی كۆئەندامی زاوزێ دروست دەكات، لە رووی دەروونییەوەش تووشی رەشبینی و دوودڵیتان دەكات.
5. ئەو خواردنانە مەخۆ كە ڕێژەی شەكری بەرزە، چونكە شەكر دەبێتە هۆی تووشبوون بە گرژی ماسولكەكان لە كاتی سووڕی مانگانەدا.