منداڵی قۆناغێكە كە هەموومان پێیدا تێپەریوین، یادگاریەكانمان بەوشێوەیە پچرانی هەیە كە نازانین دروستە یان نا تەنها دەزانین كاریگەریمان لەسەرە بەو تەمەنەی تێیدا گوزەرمان كردووە.
دەكرێ پەروەردەمان پڕبێت بە شاهانەیی و خواستی بەدەستهێنانی لە هەمبەر هەر شتێك كە ویستبێتمان یان گۆشەگیری و نائومێدی لێمان نوقم بووبێت بەو خواستانە كە دەكرێت تا ئێستاش دركی هەر مابێت لە زهنمان، ئەو پەروەردەی فێر بووین ئەستەمە بگۆڕدرێت بۆیە بە جارێكی سۆزو هەستیاری ژیانمان و خراپبوونیشمان لە پەروەردەوە وەردەگرین.
كاتێ منداڵین و نازانین دەستی چەپ و ڕاستمان چیە دایك و باوكمان رێنیشاندەرمانن هەرچیەك فێربین هەڵەی خۆمان نیە، قۆرغی نوقمبونمان لە قۆناغی سەرەتاییمان بەدەستی ئەوانە، لێرە باس لەو وشە ناخۆشانە دەكەم كە لە منداڵیدا زمزمەو ئاوازی بوونە كە ئەم جۆرە وشانە چی لێ تێبگەین یان نە هەر دەمانخانە بارێكی خەماوی و ترساندن، ئەویش ئەوەیە هیچ كاتێك بە منداڵ مەڵێن ئیتر خۆشم ناوێی، دایكت نابم، لەلات دەڕۆم، باوكت نابم خوشكت نابم، برات نابم ئەم نەبوونانە منداڵ باوەڕی پێدەكات و وابیردەكاتەوە بێ پەنا ماوەتەوە، ئەم وشانە جۆرێك لە بەتاڵی لە ناخماندا دەهێڵن كە ئامادەین لەو تەمەنە بچووكە لەم هەستە ناخۆشەدا بجەنگین بۆ ڕازیكردنی ئەوان.
منداڵ نازانێ بۆ بەتاڵكردنی ناڕەحەتی ئەوانە دەڵێن: تا گوێڕایەڵی ئەو شتەبین كە دەمانەویت، ئەم كارە وادەكات منداڵ لە بێچارەییدا كڕنۆش بۆ مانەوەت ببات و ئەم خاڵە لاوازەیە تا كۆتا تەمەنی لەگەڵی دەمێنێت و جێگیر دەبێت، دواتر لە قۆناغێكی تر پێویست بە میهرەبانی دەبێت دەكرێ ئەم قۆناغە لە خۆشەویستیەوە بێت و جارێكی تریش لەو میهرەی كە پێیدراوە دەستبەرداری نەبێت و بۆ مانەوەی ئەو هەستە خۆشە تەمەنای مانەوەی لەكەسەكە بكات.
بەپێی بابەتێكی رۆژنامەی هەولێر، هەستەكان جۆرێكن كە جەنگ لەگەڵ مێشك دەكەن و ناهێڵێت مێشك بیر لە ڕاستییەكان بكاتەوەو خۆی لەم هەستە ئاڵوزە ڕزگار بكات، ئا لێرە ئەم هەستە براوە دەبێت چونكە رۆح پێویستە بۆ ئەم هەستە جوانە، لە كاتێكدا دەكرێت خاوەنی ئەم هەستە جوانیەكەی وەك هەستەكەی منداڵیمان نەبێت، بۆیە باش ڕەفتاركردن لەگەڵ پەروەردەی منداڵەكەت وادەكات كە تاكێكی هەستیارو هەستی لە دەستدانی بۆ نەبێت و خۆی لە ڕاستییەكان و نادروستیەكان نەخاتە ژێر فشار لە هەڵبژاردنی و ئاسانی كونتڕۆڵی هەستە جولهێنەرانی بێت بۆیە هیوام وایە دایكان و باوكان ئەم پەروەردەیە نەخەنە پرۆسەی منداڵ پەروەردەیەوە.