لە ئەمریكا ئەوانەی بە كۆڕۆنا گیان لەدەست دەدەن بەرز دەبێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە ئەمریكا ئەوانەی بە كۆڕۆنا گیان لەدەست دەدەن بەرز دەبێتەوە

 

 

توێژینەوەیەكی نوێ كە لەلایەن دەزگای كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیـیەكان و چۆنیەتی خۆپاراستن لە نەخۆشیـیەكان لە ئەمریكا CDC بڵاوكرایەوە دەڵێت : نزیكەی (300) هەزار كەس لە ئەمریكا لە نێوان كۆتاییەكانی مانگی یەك هەتا سەرەتاكانی مانگی دە گیانیان لە دەستداوەو دوو لەسەر سێی ئەو كەسانەش بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئەم دەزگا تەندروستیـیەی حكومەتی فیدراڵی ئەمریكا، مەزەندە دەكات كە لەو ماوەیەدا (299) هەزارو (28) كەس گیانیان لەدەستداوەو ڕەنگە زیاتر لە (198) هەزار كەسیان یان دوو لەسەر سێی ئەو كەسانە بە هۆی كۆرۆناوە مردبن هەرچەندە بە فەرمی وەها تۆمارنەكراون، توێژینەوەكە دەڵێت : مردنەكانی دیكە بە هۆكاری دیكە بوون.

دەزگای (CDC) دەشڵێت، بۆی دەركەوت لەو ماوەیەدا مردنی كەسانی تەمەن نێوان (25 – 44) ساڵ بە ڕێژەی (26.5%) زیادیكردووە. ئەم زیادبوونی ڕێژەی مردنە لە نێو ئەم تەمەنانە بەرزترینە بەراورد بە تەمەنەكانی دیكە.

هەروەها ڕێژەی مردنی نێو خەڵكانی بە ڕەچەڵەك ئەمریكای لاتین بە ڕێژەی (56%) زیادیكردو لە نێو ڕەش ‌پێستەكانیش بە ڕێژەی (33%)، لە كاتێكدا ڕێژەی مردن لە نێو سپی ‌پـێستەكان (12%) زیادیكردووە.

ئەمریكیـیە لاتینەكان و ڕەشپێستەكان و هەروەها ئەمریكیـیە بە تەمەنەكان، بە شێوەیەكی خراپ تووشی (كۆڤید – 19) بوون.

بەپێی ئەو داتانەی سەنتەری توێژینەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای زانكۆی (جۆن هۆپكینز) كۆی كردوونەتەوە، زیاتر لە (221) هەزار كەس لە ئەمریكا نەخۆشی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بەرزترین ژمارەی مردنە بەراورد بە هەر وڵاتێكی دیكە لە جیهاندا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ