لەهێرشێكی چەكداریدا، سێ‌ كەس كوژران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەهێرشێكی چەكداریدا، سێ‌ كەس كوژران

 

 

ژمارەیەك چەكدار لە نزیك ناحیەی جەلەولا سێ كەسیان كوشتووە، كە گومان كراوە چەكدارە هێرش بەرەكان داعش بووبن.

چەكدارەكان لەنزیك پردی حەلوان كە دەكەوێتە نێوان ناحیەی جەلەولاو قەزای خانەقین هێرشەكەیان ئەنجامداوەو سێ كەسیان كوشتووە.

هەروەها ئەو سێ كەسەی كوژراون عەرەبی شیعەن و تا ماوەیەك دوای هێرشەكەش دەنگی تەقە لەو ناوچەیە بیستراوە.

دوای ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكەو دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە، بەڵام هیچ یەكێك لە چەكدارەكان دەستگیر نەكراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ