بە بیانووی پشت بەخوابەستن، خۆپارێزی لەبیر مەكە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بە بیانووی پشت بەخوابەستن، خۆپارێزی لەبیر مەكە

 

 

 

 

زۆركەس بۆخۆدزینەوە لە خۆپارێزی، دەڵێن: پشت بەخوا ببەستەو لە هیچ مەترسە!

كاكی خۆم، خوا وەك چۆن ڤایرۆسێكی دروستكردووە نەخۆشت دەخات، عەقڵێكیشی داوە بە تۆ كە خۆت لەو ڤایرۆسە بپارێزیت، نەهاتووە پارێزبەندییەك بدا بە تۆ، چونكە پشتت بەو بەستووە!

كابرایەكی بێدینی چینی هیچ پشت بەخوا نابەستێت، بەڵام خۆپارێزی دەكات و ئەگەری زۆر كەمە تووشببێت، كابرایەكی تەواو ئیمانداریش لەناو مەككە خۆی ناپارێزێت و تووشدەبێت.

ئەسڵەن عەدالەتی خوایی لەوەدایە بێبڕوایەكی عاقڵ و خۆپارێز دووربێت لە نەخۆشی و ئیماندارێكی كەمتەرخەم و خۆنەپارێز تووشببێت!

بۆیە كە تووشی كۆرۆنا دەبیت، مەڵێ خودا بەسەری كردوومەتەوە، مەڵێ نیعمەتە، مەڵێ پێی شەهید دەبم، بەڵكو بڵێ خەڵكینە ئێوە خۆتان بپارێزن با لە نیعمەتی لەشساغی و تەندروستی بێبەش نەبن!

تۆ خۆت بپارێزە ئینجا پشت بە خودا ببەستەو ئەگەر تووشبووی ئارام بە!

نەك خۆت نەپارێزی و كەمتەرخەم بی و كە تووشبووی بڵێی خوا بەسەری كردوومەتەوە!

(د. سەروەر سالار چوچانی)

 

هه‌واڵی گرنگ