د.جەمال كۆچەر: حكومەتی عێراق ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی دواخستوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د.جەمال كۆچەر: حكومەتی عێراق ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی دواخستوە


ئەندامێكی لیژنەی دارایی و سەرۆكی فراكسیونی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی عێراق ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخستوە.

د.جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی و سەرۆكی فراكسیونی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردیوی ڕاگەیاند: حكومەت تەنها پروژە یاسایی وەرەقەی چاكسازی و پڕۆژەی قەرزی ناوخۆ و دەرەكی بۆ ساڵی 2020 ناردوەتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی پەسەندكردنی.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: حكومەتی عێراق ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی دواخستوە پێشبینی دەكرێت ناردنی پڕۆژەیاساكە لەوادەی یاسایی خۆی زیاتر دوابكەوێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ