نوێترین زانیاری لە بارەی ئەو 10 ملیۆن دینارەی كە بریارە  بدرێت بەوانەی هاوسەرگیری دووەم ئەنجام دەدەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوێترین زانیاری لە بارەی ئەو 10 ملیۆن دینارەی كە بریارە  بدرێت بەوانەی هاوسەرگیری دووەم ئەنجام دەدەن

دوای ئەوەی بانكی ڕەشید راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند كە بریاریداوە پێشینەی هاوسەرگیری بداتە ئەو فەرمانبەرانەی كە بە نیازن بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری ئەنجام بدەن، لە ئێستادا رونكردنەوە دەدات.

رۆژی چوارشەممە 21-10-2020 لە راگەیەندراوێكدا بانكی رەشید بڵاویكردەوە:" بڕیاریانداوە بە دابەشکردنی پێشینەی هاوسەرگیری 10 ملیۆن دینار بۆ ئەو فەرمانبەرانبەرانەی كە بە نیازن بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری بكەن، بەمەرجێک پێشووتر سوودمەند نەبووبێتن لە وەرگرتنی پێشینە"و مەرجی پێدانی پێشینەكە تەنها بوونی کەفیلێک دەبێت کە فەرمانبەر بێت لەسەر میلاکی هەمیشەیی، هاوكات خزمەتی لە دووساڵ کەمتر نەبێت".

ڕاگەیەنراوەكەی بانكی رەشید كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەت لەلایەن ژمارەیەك لە ڕێكخراوەكانی تایبەت بە ژنان و چالاكوانانی مافەكانی مرۆڤ.

لە ئێستاشدا بەپێی ڕونكردنەوەیەك بێت كە شەوی ڕابردوو بڵاویكردوەتەوە، بانكی رەشید دەڵێت، ئەنجومەنی كارگێڕی ڕەزامەندی لەسەر هەموارێكی تایبەت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكە داوە كە خوازیارانی هاوسەرگیری دووەم جار دۆخی تایبەتیان هەبێت وەك (مردن یان جیابوونەوە یان دۆخی تر) و پێشتریش سودمەندی پێشینەكە نەبووبێت.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ