كوردیو
وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆشداری لەبارەی ئامارەكانی كۆرۆناوە دەدات و رایدەگەیەنێت: ژمارەی تووشبووانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە ڕێژەیەکی بەرز زیادی کردووە.
ئەمرۆ پێنجشەممە 22-10-2020 ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (كوردیو) كەوتووە بڵاویكردووەتەوە،"لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان و گواستنەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە ڕێژەیەکی بەرز زیادی کردووە،پێشبینییەکان ترسناکن و پێویستی بە بەشداربوونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستنیان لەم ڤایرۆسە".
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ چوارشەممە بەرزترین رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركرا كە هەزار و 78 توشبووی نوێ بوون.
بهپێی دوایین ئاماری وهزارهتی تهندروستی ،تا ئێستا 64 هەزار و 823 کەس له ههرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 38 هەزار و 561 کەس چاکبوونەتەوە و دوو ههزار و 226 کەسیش بههۆی ڤایرۆسهكهوه گیانیان لەدەستداوە.