یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەشێوەیەكی فەرمی ناوی چوار یاریزانی بڵاوكردەوە بۆ ئەوەی وەك باشترین یاریزانی گەڕی یەكەمی قۆناغی گرووپەكانی چامپیۆنس لیگ دیاری بكرێت.
ماڵپەری فەرمی وێفا بڵاوی كردەوە ، هەریەكە لە ئەلڤارۆ مۆراتای یاریزانی یوڤینتۆس و ئەنجیلینۆی یاریزانی لایپزیگ و تیتی یاریزانی شاختار و كۆمانی یاریزانی بایرن میونخ پاڵێوراون بۆ بردنەوەی نازناوی باشترین یاریزانی هەفتە.
مۆراتا سەركەوتوبوو لە تۆماركردنی دوو گۆڵ بەرامبەر داینامۆكیڤ و ئەنجیلینیۆش بەهەمان شێوەی مۆراتا دوو گۆڵی دژی پاشاك شەهیر تۆماركرد.
لەلایەن خۆشییەوە تیتی توانی گۆڵێك تۆماربكات و گۆلێكێش بۆ یاریزانانی تیپەكەی بەرامبەر ریال مەدرید دروست بكات ، كۆمانیش دووجار تۆڕی گۆڵی ئەتلەتیكۆ مەدریدی هەژاند و سەركەوتنی پێشكەشی بایرن میونخ كرد.