ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا و كۆنگریسمانی ئەمریكی و ڕێكخرا و و دامەزراوەی یاسایی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدەنە سەرۆكی میصر و داوای ئازادكردنی ئەو زیندانیانە دەكەن كە لەسەر جیاوازی بیروڕا و ئازادی ڕادەربڕین دەستگیر كراون .
لەسەر زیندانیانی سیاسی و بەرتەسككردنەوەی جیاوازی بیروڕا و ئازادی ڕادەربڕین، تادێت كاردانەوەكان لەسەر سەرۆكی میصر ڕوولەفراوانی دەكات و لە نوێترین هەنگاویشدا، ٢٢٢ ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە نامەیەكیاندا بۆ عبدالفتاح سیسی سەرۆكی میصر ، داوای ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی ئەكەن و لە نامەكەدا هاتووە: نا كرێت چیتر درێژە بەو شێوەیە لە سزا و زیندانیكردن بدرێت و لەسەر جیاوازی بیروڕا و ئازادی ڕادەربڕین دەستگیر كراون و ئەمەش بە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ ناودەبەن.
هەروەها لەسەر هەمان پرس، ٥٦ كۆنگریسمانی ئەمریكی هەمان دااوایان لە نامەیەكدا ئاراستەی سەرۆكی میصر كردوەو لەلایەكی ترەوە هەشت ڕێكخرا و دامەزراوەی یاسایی نێودەوڵەتی پشتگیری داواكاری ئەو ٢٧٨ پەرلەمانتار و كۆنگرێسمانە ئەوروپی و ئەمریكییەیان كردووەو پێیان وایە كە ئەو هەڵسوكەوتانەی دەسەڵاتدارانی میصر ئەنجامی دەدەن دژ دەوەسەتێتەوە لەگەڵ ئازادی رادەربرین و مافەكانی مرۆڤدا و پێویستە هەرچی زووە سەرجەم ئەو زیندانییانە ئازاد بكرێن كە تەنها لەسەر بیرو ڕای جیاواز و ئازادی رادەربرین لەو ووڵاتە دەستگیر كراون.