وەزارەتی تەندروستیی ئاماری نوێی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 308 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئه‌مرۆ پێنجشەممە 22-10-2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه بڵاویكردووه‌ته‌وه " له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا شەش هه‌زار و 451 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام هەزار و 308 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون و 17 کەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها 246 کەسیش چاکبوونەتەوە".
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا به‌پێی ناوچه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه: هه‌ولێر 424 توشبوو، سلێمانی 335 توشبوو، گه‌رمیان 34 توشبوو، دهۆك 463 توشبوو، هه‌ڵه‌بجه 52 توشبوو.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا دوو كه‌س له هه‌ولێر، پێنج كه‌س له سلێمانی، دوو كه‌س له گه‌رمیان ، یەك كەس لە هەڵەبجە و حەوت كه‌سیش له دهۆك به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.