سەعد حەریری بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی لوبنان ڕاسپێردرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەعد حەریری بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی لوبنان ڕاسپێردرا


میشێل عەون ،سەرۆك كۆماری لوبنان جاریكی دیكە سەعد حەریری، سیاسەتمەداری دیاری لوبنان و كەسایەتی سوننی ئەو وڵاتەی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ڕاسپارد.


ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردوەتەوە حەریری بە بەدەست هێنانی دەنگی 64 پەرلەمانتار، بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی لوبنانی لەلایەن میشێل عەون ،سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەوە ڕاسپێردرا.

ساڵێك پێش ئێستا و بەهۆی خۆپیشاندانی بەرفراوانی هاوڵاتیانی لوبنانەوە حەریری دەستی لە كاركێشایەوە و هەرئەوكاتەش ڕایگەیاند ئامادەیە دووبارە ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران و چارەسەری كێشەكانی وڵاتەكەی بكات.
سەعد حەریری كوڕی سەعدەدین رەفیق حەریریە و لە 18 ی نیسانی 1970 لە ڕیازی پایتەختی سعودیە هاتۆتە دنیا. باوكی سەرۆك وەزیرانی لوبنان بووە و لە ڕێگەی تەقینەوەیەكەوە لە 14 شوباتی 2005 تیرۆركرا.

پێش ئەمیش حكومەتی لوبنان بەسەرۆكایەتی حەسان دیاب بەهۆی تەقینەوەكەی بەندەرێكی بەیروتەوە كە بووە هۆی كوژرانی لانیكەمی 200 كەس و برینداربوونی هەزاران كەسی تر دەستی لەكاركێشایەوە و دواتریش لە كۆتایەكانی مانگی ئابدا، مستەفا ئەدیب، بەڕازیبوونی زۆربەی لایەنە سیاسیەكان، لە ڕێگەی میشێل عەونی سەرۆكی لوبنانەوە، ڕاسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵام سەركەوتوو نەبوو و دەستی لەكار كێشایەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ