بافڵ تاڵەبانی: كەمتەرخەمی لە هیچ كەسێك بەرامبەر بە سلێمانی قبوڵ ناكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بافڵ تاڵەبانی: كەمتەرخەمی لە هیچ كەسێك بەرامبەر بە سلێمانی قبوڵ ناكرێت


هاوسەرۆكێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت نوێنەرەكانمان لە حكومەتی خۆجێی سلێمانی ڕاسپاردوە بە گوڕو تینێكی نوێوە خزمەت بكەن و كەمتەرخەمی لە هیچ كەسێك بەرامبەر بەسلێمانی قبوڵ ناكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری سلێمانی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانی حیزبەكەی كۆبوەتەوە لە كۆبونەوە كەدا ڕایگەیاند، سلێمانی سەنتەری گۆڕانكاری و خزمەتكردن و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی زیاتردەبێت.
هەر لەكۆبونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەرسلێمانی تەئكیدیكردەوە سلێمانی سەنتەری گۆڕانكاری و خزمەتكردن و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی زیاتردەبێت و كەمتەرخەمی لەهیچ كەسێك لەبەرامبەر خزمەتكردنی سلێمانی قبوڵناكرێت و ئیتر لەمەودواش سیاسیەتی پاداشت و سزا پەیڕەودەكەین و كەسی شیاو سەركەوتو دەهێنینە پێشەوە.
ئەم وتانەی ئەو هاوسەرۆكەی یەكێتی دوای ئەوە دێت كە هاوڵاتیان ڕایدەگەیەنن جیاوزای دەكرێت لە خزمەتكردنی شارەكانی هەرێم و لەئێستادا سلێمانی پشتگوێ خراوە و حكومەتی هەریم زیاتر گرنگی بە هەولێرو دهۆك دەدات.

 

هه‌واڵی گرنگ