حاڵەتێكی تایبەتە كە تێیدا ڕێژەیەكی زۆر پرۆتین لە ڕەگی مووەكەدا دەنیشێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پێست و لەشێوەی زیبكەی ورددا دەردەكەوێت لە سەر ڕوومەت و ڕان و سەر شان.
هەندێ جار خورانی هەیە ئەگەر پێستەكە لەگەڵیدا وشك بێ، حاڵەتەكە زۆربەی كات دایك یا باوك هەیانەو لە منداڵەكەیاندا دووبارە دەبێتەوە.
بە گشتی لە هاویندا باشتر دەبن و لە وەرزە ساردەكان زیاد دەكەنەوە، چارەسەری بنەڕەتی و تەواوەتی نییە، بەڵام بەكارهێنانی ئەو كرێمانەی یۆریای تێدایە ڕەنگە نیشانەكان كەم بكاتەوە.
(د. ئاوات واژەیی – پزیشكی پسپۆر لە گەشەو نەخۆشی منداڵ)