لێكۆڵەرانی هۆڵەندا بە شێوەی هەڵكەوت لە كاتی تاوی كردنەوەی شێوەیەك لەسەر شێرپەنجەی پرۆستات ئەندامێكی نوێیان لە جەستەی مرۆڤ دۆزیەوە كە لە ڕاستیدا دوو گرێ لە پشت لووتە.
دەیلی مێل بڵاویكردۆتەوە، لێكۆڵەرانی ئەنیستیتۆی شێرپەنجەی هۆڵەندا لە ئەمستردام ئەندامێكی نوێییان لە گەرووی مرۆڤ دۆزیوەتەوە.
كاتێك كە ئەو لێكۆڵەرانە خەریكی تاقی كردنەوەی سكانێكی نوێی شێرپەنجە بوون، بە شێوەی هەڵكەوت دوو گرێیان لە قووڵایی بەشی سەرووی گەروو دۆزیوەتەوە.
ئەندامای نوێی لەش ناوی tubarial salivary glands یان لەسەر نراوەو توێژەران پێیان وایە ئەو گرێیانە كەشی نازوفارناكس شێدار دەكەن.
بەپێی توێژینەوەیەك كە مانگی ڕابردوو لە گۆڤاریRaditherapy and Oncology بڵاوكرایەوە لەو گرێیانە لەو نەخۆشانەی كە تیشك دەرمانی دەكرێن، هەلێك دەڕەخسێنێت بۆ باشتر كردنی كوالێتی ژیانیان.