لەتووش بوون بە كۆڕۆنا، فەرەنسا ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەتووش بوون بە كۆڕۆنا، فەرەنسا ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكات

 

 

لەوەتەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڵاوبۆتەوە، فەرەنسا گەورەترین ژمارەی تووش بوونی تۆمار كرد، ئەمە لەگەڵ ئەوەی ژمارەی گیان لەدەستدانیش بەرز بۆتەوە.

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی فەرەنسا، لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە (41) هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون، هاوكات (162) كەسیش بەم هۆیەو گیانیان لەدەستداوە.

بۆ كۆنترۆڵ كردنی دۆخەكە، ئەمڕۆ حكومەت قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنێت و (46) ملیۆن كەس كەرەنتینی سنووردار دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ