شەوی رابردوو نووسەرو سیاسەتمەدارێكی كورد بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد، كە لەكابینەكانی پێشووی حكومەتی هەرێم وەزیر بووە.
(د. شەفیق قەزاز) یەكێك لەوەزیرەكانی كابینە پێشووەكانی حكومەتی هەرێم و نووسەرو سیاسەتمەدار شەوی رابردوو بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
(شەفیق قەزاز) نووسەرو لێكۆڵەری سیاسی كوردو ئەندامی كارای ئەكادیمیای كوردییە.
پێشتر وەزیری حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەكادیمیای كوردی بووە.
لەساڵی (1934) لە شاری سلێمانی لە دایكبووە.
لە ساڵی (1963 تا 1973) ئەندامی دامەزرێنەرو سەرۆكی كۆمەڵەی خوێندكارانی كورد بووە لە ئەمریكا.
لەساڵی (1975) نوێنەری گەلی كورد بووە بۆ هاوكاری و نیشتەجێكردن لە ئێران.
لە ساڵی (19909 سەرۆكی مەڵبەندی ڕۆشنبیری كورد بووە، هەروەها لە ساڵی (1996) تا (2005) وەزیری یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوكاری حكومەتی هەریمی كوردستان بووە لە هەردوو كابینەی سێیەم و چوارەمدا.
لە ساڵی (2007 تا 2011) سەرۆكی ئاكادیمیای كورد بووە لە هەولێرو لە ساڵی (2008 تا 2011) سەرۆكی بۆردی زانكۆی كوردستان بووە.