كۆمپانیای ئێڵ جی كۆریای باشووری جۆرە تەلەفزیۆنێكی دروست كردووە، كە دەتوانین بینوشتێنینەوەو دواتر بیخەینە نێو سندوقێكی بچووك و بەپێی پێویست دەربهێندرێت.
پێگەی (ئێڵ جی نیوزروم) بڵاویكردۆتەوە، تەلەفزیۆنەكە توانای نوشتانەوەی هەیەو دواتر بخرێتە نێو سندوقێكی بچووك و لەكاتی پێویست دەربهێندرێت.
تەلەفزیۆنەكە ناوی (ئۆلید – ئار) ەو لە ئێستادا دەستیان بە فرۆشتن كردووە، بەمەش یەكەم تەلەفزیۆن كە بنوشتێتەوە لەجیهان دەخرێتە بەر دەست.