یەكەم ڤاكسینی كۆڕۆنا رەزامەندی وەردەگرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەم ڤاكسینی كۆڕۆنا رەزامەندی وەردەگرێت

 

 

ڕێكخراوەكانی ئەمریكا بۆ یەكەم جار دەرمانێكیان بۆ چارەسەركردنی (كۆڤید – 19) پەسەند كرد، دەرمانی ڕەمدسیڤر (ramdesivir) كە دژە ڤایرۆسەو بە ڕێگەی خوێنبەرەكان دەدرێت بەو نەخۆشانەی كە لە نەخۆشخانە دەمێننەوە.

ئەو دەرمانەی كە كۆمپانیای زانستی (گیلیەدی) بنكە لە كالیفۆرنیا بە ڤێكلەری (Veklury) ناوی دەبات، كاتی چاكبوونەوە خێراتر دەكات بە شێوەیەكی گشتی كە (15) ڕۆژە دەیكاتە (10) ڕۆژ، ئەمەش بە پێی ڵێكۆڵینەوەیەكی فراوان كە لەلایەن ئینستۆتی نیشتمانی تەندروستی ئەمریكاوە ڕێبەرایەتی كراوە.

ئەم دەرمانە لە بەهاری ئەمساڵەوە ڕێگەی پێدرابوو بۆ حاڵەتە مەترسیدارەكان بەكاربهێنرێت و ئێستاش بوو بە یەكەم دەرمانی چارەسەركردنی (كۆڤید – 19) كە پشتیوانی تەواوی (FDA) بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمان بەدەستبهێنێت. 

دۆناڵد ترامپ كاتێك لە سەرەتای ئەم مانگە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو لە نەخۆشخانە ئەم دەرمانەی بۆ بەكارهاتبوو.

ڤێكلەری بۆ ئەو كەسانە پەسەند كراوە كە تەمەنیان بەلایەنی كەم لە (12) ساڵ بەسەرەوە بێت و كێشیشیان لە (40) كیلۆگرام كەمتر نەبێت و بەهۆی نەخۆشییەكەوە لە نەخۆشخانە مابێتنەوە. 

بۆ ئەو كەسانەی تەمەنیان لە (12) ساڵ كەمترە (FDA) هەمان ڕێنماییە كۆنەكە پەیڕەو دەكات ئەوەیش بەكارهێنانی دەرمانەكەیە لە ڕەوشێكی مەترسیداردا.

ئەو دەرمانە بە كەمكردنەوەی ئەو مادەیە لە لەشدا كاردەكات كە ڤایرۆسەكە بەكاری دەهێنێت بۆ زیادكردنی خۆی لە لەشی مرۆڤدا، بەر لە بەكارهێنانی ئەو دەرمانە تاقیكردنەوەكان بۆ گورچیلەو جگەر پێویستە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی كە بەكارهێنانی بۆ نەخۆشەكە بێ زیان دەبێت بۆ پێویستە چاودێریش بكرێت بۆ شیانی زیانە لاوەكییەكانی دەرمانەكە. لەسەر دەرمانەكەش نوسراوە نابێت لەگەڵ دەرمانی مەلاریا hydroxychloroquine بەكاربێت، چونكە كاریگەرییەكانی كەمدەكاتەوە.

(د. مێرداد پارسی) كاربەدەستی باڵای تەندروستی كۆمپانیای گیلیەد لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، لە ئێستادا زانیاری پێویستمان هەیەو ئامرازەكانمان بۆ شەڕی دژ بە (كۆڤید – 19) كۆدەكەینەوە.

ئەو دەرمانە لە نزیكەی (50) وڵاتی جیهاندا پەسەند كراوە یان ڕێگەی بەكارهێنانی كاتی پێدراوە.

نرخەكەشی مشتومڕ لەسەرە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی هیچ لێكۆڵینەوەیەك ئەوەی پشتڕاست نەكردۆتەوە كە دەشێت ببێتە مایەی ڕزگاركردنی ژیانی خەڵكی.

لە هەفتەی ڕابردوو لێكۆڵینەوەیەكی گەورە بە ڕێبەرایەتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهان ئەوەی دەرخست كە دەرمانەكە هاوكار نەبووە بۆ نەخۆشەكانی (كۆڤید – 19) كە لە نەخۆشخانە خەوتوون، بەڵام ئەو لێكۆڵینەوەیە گروپێكی تێدا نەبوو كە سودیان لێ بینیوە و كەمتر گشتگیر بووە بەبەراورد لەگەڵ ئەوانی پێشوتری كە سودیان لێ بینیبوو. لە بەیاننامەكەی (FDA) بۆ پەسەند كردنی دەرمانەكە ئاماژە بەوەش كراوە جگە لە لێكۆڵینەوەكەی بە ڕێبەرایەتی (NHI) دوو لێكۆڵینەوەی تریش سودیان لەو دەرمانە بەدی كردووە.

كۆمپانیاكە (2) هەزارو (340) دۆلاری بۆ هەر كۆرسێكی نەخۆشێك تەرخان كردووە كە لە بەرنامەی تەندروستی حكومەتدابێت لە ئەمریكا یان هەر وڵاتێكی پێشكەوتوو (3) هەزارو (120) دۆلار بۆ بیمەی تەندروستی تایبەت، ئەو نرخەش كە دەبێت نەخۆشەكە بیدات دەكەوێتە سەر جۆری بیمەكەی، داهاتی و چەند فاكتەرێكی تر.

هەتا ئێستا ستۆرۆیدەكانی وەكو دیكسامیتزۆن ئەوەیان نیشانداوە كە مەترسییەكانی مردن بە (كۆڤید – 19) كەم دەكەنەوە، (FDA) مۆڵەتی بەكارهێنانی خوێنی ڕزگاربوانیشی داوە لە حاڵەتی تەنگەتاویداو دوو كۆمپانیاش لە ئێستادا هەوڵی بەدەستهێنانی مۆڵەتێكی هاوشێوە دەدەن بۆ دەرمانێكی دژە تەنەكان.

 

هه‌واڵی گرنگ