وتەبێژی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، (ئەحمەد مەلا تەڵاڵ) رایگەیاند: ئەمریكا بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا سڕكردووە.
مەلا تەڵاڵ وتی: بەهۆی هەوڵەكانی (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمریكا بڕیاریداوە پرسی داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا هەڵپەسێرێت، بەڵام بڕیارەكە هەیەو رێككەوتی جێبەجێكردنی دەستنیشان نەكراوە تا ئەو كاتەی هەڵسەنگاندن دەكرێت.
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی بەغداو لەندەن مەلا تەڵاڵ وتیشی: سەردانەكەی كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بەریتانیا گرنگ و هەمەلایەن بوو بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی هاریكاری ستراتیژی و ئابووری و سەربازی، بە تایبەتی شانشینی یەكگرتوو هاوبەشێكی سەرەكییە لە شەڕی داعش.