دڵنیایی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دڵنیایی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە دەدرێت

كوردیو

وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، پابەندن بە دابەشکردنی موچە و لە هەوڵی دانانی نەخشەرێگایەکن بۆ دابینکردنی خەرجییە سەرەکییەکانی سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵ.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (كوردیو) كەوتووە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند،"حکومەتی ناوەندیی لە ئامادەکاریدایە بۆ دانان و تەواوکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 و ناردنی بۆ پەرلەمان بە مەبەستی پەسەندکردنی، هاوكات جەخت لە پابەندبوونی خۆی بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکاتەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە،"حكومەت ئەو بڕە پارەیەی خەرجكردووە، كە بۆ دابینكردنی مووچە و خەرجیە بنەڕەتییەكانی تەندروستی و ئاسایش، لە ناوخۆدا بڕی 15 ترلیۆن دیناری قەرز كردبوو، ئەو بڕە پارەیەشی كە لە دەرەوەی قەرز كردبوو، لە پرۆژەكانی پەرەپێداندا خەرجی كردووە". 

دەشلێت،" دابینكردنی مووچە پەیوەستە بە بڕیار و دەنگدانی پەرلەمانتارانەوە لەسەر یاسای قەرزكردن"

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی، پێویستە سێ مانگی داهاتوو حكومەتی ناوەندیی پابەند بێت بە ناردنی  320 ملیار دینار بۆ هەرێم، ئەوەش  بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە لە نێوانیاندایە.

جێگەی باسە، بە بیانووی هاوتاكردنی لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا، حكومەتی هەرێم مووچەی پێنج مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی پاشەكەوتكرد و لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەران.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ