وەزارەتی تەندروستی چەند رێنماییەك بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی تەندروستی چەند رێنماییەك بڵاودەكاتەوە

كوردیو

وەزارەتی تەندروستی بەمەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، چەند رێنماییەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات بەمەبەستی جێبەجێكردنیان.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم،بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، چەند رێنماییەك بڵاودەكاتەوە و  داوا لە هاوڵاتییان دەكات بە جێبەجێكردنیان خۆیان و خانەوادەكانیان لە توشبوون بە ڤایرۆسەكە بەدووربگرن.

حەوت هەنگاو كە وا دەكات خۆت و خانەوادەكەت بەدوور بن لە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا:

1- لەكاتی هاتنە دەرەوە لە ماڵ، دەمامك ببەستە.

2- بەبێ دەست شتن، دەست لە دەم و چاو و لووتت مەدە.

3- لە كاتی پژمین یان كۆكیندا كلێنكس بەكاربهێنە، یاخود دەم و لووتت بە ئانیشكت داپۆشە.

4- دوای دەستلێدان لە هەر شتێك، دەستەكانت بە ئاو و سابون بشۆ كە 20 چركە كەمتر نەبێت، یاخود ماددەی پاكژكەرەوە بەكاربهێنە.

5- پارێزگاری لە مەودای نێوان خۆت و كەسی بەرامبەر بكە، بەجۆرێك لە 2 مەتر كەمتر نەبێت.

6- دوور بكەوە لە تەوقەكردن و ماچ و لەباوەشكردن.

7- بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵ مەچۆرە دەرەوە.

 

 

 

No description available.

 

هه‌واڵی گرنگ