خالس قادر: ماسك، ڤاكسینی كۆرۆنایە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خالس قادر: ماسك، ڤاكسینی كۆرۆنایە

كوردیو

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی چارەسەری نەخۆشی كۆرۆناوە رایدەگەیەنێت: تاوەكو ئێستا هیچ دەرمانێک نییە بۆ چارەسەری كۆرۆنا.

د. خالس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە،"ماسك ڤاكسینی كۆرۆنایە، خۆپارێزیش باشترین چارەسەرە".

هەروەها ئاماژە بە سێ هەنگاوی خۆپارێزی دەكات و نووسیویەتی،" (ماسک - دووربوون لە یەکتری (2 مەتر ) و قەڕەباڵغی - دەست شووشتن) سێ هەنگاوی سەرەكین بۆ دووربوون لە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا".

دەشڵێت،" تاوەکو ئێستا هیچ ڤاکسینێکی سەلامەت و کاریگەر نیە ،وە هیچ دەرمانێکی چارەسەر نیە بۆ کۆڕۆنا".

به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 67 هەزار و 184 کەس له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 39 هەزار و 207 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هه‌زار و 263 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ