لەدۆڵی شاورێی سەربە ئیدارەی راپەڕین، گورگ پەلاماری دوو منداڵ و دایكێك دەدات و برینداریان دەكات.
دۆڵی شاورێ لە سنوری ئیدارەی راپەڕین، ئێوارەی دوێنێ گورگ پەلاماری دایكێك و دوو منداڵی داوە، هەرسێكیانی برینداركردوە.
دواتر كەسێكی تر كە هەر سەربەو خێزانە بووە، تەقەی لەگورگەكە كردوەو بەهەڵە لەخۆیداوە.
ئەمەو ئێستا باری تەندروستی هەر چوار بریندارەكە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی جێگیرە.