راهێنەرەكەی بەرشلۆنە پێش كلاسیكۆ چی وت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

راهێنەرەكەی بەرشلۆنە پێش كلاسیكۆ چی وت

 

رۆناڵد كۆمانی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی بەرشلۆنە لەبارەی كلاسیكۆ رایگەیاند ، هەردوو تیپ گرفتی ئامادەبوونیان هەیە، ئێمە لەسەرووی هەموویانەوە نەبوونی هاندەر بە گرفتی گەورە دەزانین.

كۆمان لە لێدوانێكیدا پێش كلاسیكۆ وتی : " پاڵەپەستۆ لەسەر هەردوو تیپ هەیە ، ناكرێت دۆخی هەردوو تیپ لەیاری رابردوو وەربگیرێت كە ئێمە براوەبووین و تیپی ركابەر دۆراوە".

دەڵێت ، ئەم دوو دۆراندنەی رابردووی ریال مەدرید كاریگەری لەسەر تیپەكە ناكات ، بەپێچەوانەوە ئەوان بۆ سەركەوتن هەنگاو دەنێن ئەمەش ئەركمان قورس دەكات.

لەبارەی بەشداریكردنی ئەلبا وتی ، بریارەكە لەسەر خۆی وەستاوە ، نازانم توانای بەشداریكردنی لەیارییەكە هەیە یان نا ، بۆیە لە بریاردان پەلە ناكەین و چاوەرێی دەكەین.

لەكۆتاییدا كۆمان رایگەیاند، هەردوو تیپ دەیانەوێت باشترین ئاست پێشكەش بكەن ، پێكهاتەیەكی باشیان هەیە ، بۆیە یارییەكی قورس دەبێت و هەندێك حاڵەتی بچووك یارییەكە یەكلایی دەكەنەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ