وەك چۆن شۆفێری هونەر و چێژ و ڕەوشتە، لەبەرامبەریشدا بەرپرسیاریەتیە لەبەردەم ئەو یاسا و ڕێنمایانەی بۆ فەراهەمبونی شۆفێری نمونەی خراوەتەگەڕ بۆخزمەتی مرۆڤایەتی.
سێ خاڵی كورت تا ببیتە شۆفێرێكی سەركەوتوو:
۱--شۆفێریكردن كاروكاردانەوەیە جوڵەیە لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلەی هۆكاری گەیاندنی تۆیە بۆ ئامانجێك كە مەبەستتە، كاردانەوەیە لەگەڵ ئەو بەشە سەرەكیانەی ڕاستەوخۆ وابەستەی جوڵەی شۆفێرە كە خۆی دەبینێتەوە لە دڵنیایی (مەرجی توندوتۆڵی)ئۆتۆمبیلەكەت.
۲--شۆفێر ئەوە لە بیروهۆشی خۆیدا دابنێ لەڕێگاوباندا بەرپرسیارە لە پێش وپاش و تەنیشتی خۆی ئەوەش واتە تەركیزكردنە لەسەر شۆفێری و تێگەیشتنە لەبەرپرسیاریەتی ڕەوشی ڕێگاوبان.
۳—بۆ خۆپارێزی و دوركەوتنەوە لەڕوداوەكان كە بەداخەوە ڕوداوەكانی هاتووچۆ لەئاستێكی مەترسیداردایە، باشترین بژاردە بەرجەستەكردن و پراكتیكەكردنی تەواوی یاساكانی هاتووچۆیە.
حەمید مەحمود