بایدن: زانیاری هەواڵگری نیە بیسەلمێنێت مسوڵمانەكان مەترسین بۆ سەر وڵاتان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بایدن: زانیاری هەواڵگری نیە بیسەلمێنێت مسوڵمانەكان مەترسین بۆ سەر وڵاتان

 

یەكێك لە بەهێزترین كاندیدەكان بۆ سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: هیچ زانیاریەكی ئەمنی و هەواڵگری نیە بیسەلمێنێت مسوڵمانەكان مەترسین بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەكەمان.

لەمیانەی بەڕێوەچوونی دوایین دیبەیتی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن، بایدن پەیامێكی ئاڕاستەی ترەمپ كردو ڕایگەیاند: تۆ ڕێگری لە هاتنی موسڵمانان دەكەی بۆ ناو ئەمریكا تەنها لەبەر ئەوەی موسڵمانن، ئەگینا هیچ زانیاریەكی ئەمنی و هەواڵگری ئەوەیان نەسەلماندوە كە ئەوان مەترسین بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەكەمان.

ئەمە لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دژایەتی توندی مسوڵمانان دەكات و بەبڕیارێك ڕێگەی لەچونی پەنابەرە مسوڵمانەكان بۆ ئەمریكا گرتوەو ئەو بڕیارەش كاردانەوەی ناوخۆی و دەرەكی لێكەوتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ