گەندەڵیەكی ترسناك بە قەبارەی ٦٦ملیار دینار ئاشكرا كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گەندەڵیەكی ترسناك بە قەبارەی ٦٦ملیار دینار ئاشكرا كرا

گەندەڵییەکى گەورەى فرۆشتنەوەى زەیتى ماوە بەسەرچوو ئاشکرا دەکرێت و، لیژنەى دەستپاکى ئەنجومەنى نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت کە بڕى گەندەڵییەکە دەگاتە ٦٦ملیار دینار.

لەمبارەیەوە لیژنەى نەزاهەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشکرایدەکات کە دواى زانیارى لەلایەن سەرچاوەیەکەوە توانراوە دەست بگیرێت بەسەر بڕێکى زۆر زەیتى ماوەبەسەرچوو لە کۆگاکانى وەزارەتى بازرگانى، کە ڕێکەوتنى لەسەر کراوە تا بفرۆشرێتەوە.

لای خۆیەوە (عبدالامیر مەیاحى) ئەندامى لیژنەى نەزاهەى ئەنجومەنى نوێنەران رایگەیاندوە کە ئەو زەیتە خۆراکییەى لە کۆگاکانى وەزارەتى بازرگانى عێراقدا ماوەکەى بەسەر چووە, لە ساڵى ٢٠٠٩دا هاوردە کراوەو نزیکەى ٣٠هەزار تەن دەبێت, بریاربووە بە ڕێکەوتنێک بە بڕى ٦٦ملیار دینار بفرۆشرێتەوەو لە بازاڕدا بڵاوبکرێتەوە, بەڵام توانراوە دەستى بەسەردا بگیرێت.

بە پێى ووتەى ئەندامەکەى لیژنەى نەزاهەى ئەنجومەنى نوێنەران ، رێکەوتنى فرۆشتنى ئەو زەیتە خۆراکییە بە شێوەیەکى نادیار ئەنجام دراوەو هەوڵى ئاشکراکردنى بکەرانى ئەو گەندەڵییە گەورەیە دەدەن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ