كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر خرایە لیستی گەمارۆی ئێران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر خرایە لیستی گەمارۆی ئێران

 

 

لە وەڵامدانەوە بە گەمارۆدانی باڵیۆزی ئێران لە عێراق، ئێرانیش باڵیۆزی ئەمریكای لە عێراق خستە لیستی گەمارۆ.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، لەوەڵامی سەپاندنی سزا بەسەر پێنج دامەزراوەی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە، ئەمرۆ تاران سزای بەسەر باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق و دوو بەرپرسی دیكەی ئەمریكادا سەپاندووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، (ماتسیۆ توێڵەر) باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق خراوەتە لیستی سزادراوانەوە لەبەر ئەوەی رۆڵی هەبووە لە تیرۆركردنی (قاسم سلێمانی) فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی پاسداران. 

(خەتیب زادە) لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: سزادراوانی ئەمریكا دوو بەرپرسی دیكەیان لەگەڵدایە كە یەكێكیان كونسوڵی گشتی ئەمریكایە لەهەولێر.

 

هه‌واڵی گرنگ