بانكی رەشید 20 ملیۆن دینار دەداتە ئەم هاوڵاتییانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانكی رەشید 20 ملیۆن دینار دەداتە ئەم هاوڵاتییانە

كوردیو

 

بانکی رەشید لە راگەیەندراوێكدا پێدانی 20 ملیۆن دینار وەك پێشینە رادەگەیەنێت و دەشڵێت: پێشینەكە كوڕان و كچانیش دەگرێتەوە.

ئەمرۆ شەممە 24-10-2020 لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (كوردیو) كەوتووە،بانكی رەشید بڵاویكردەوە،" 20 ملیۆن دیناری دیکە وەك پێشینە (سولفە) بە هاووڵاتییانی عێراق دەدرێت،پێشینەكەش کچان و کوڕان دەگرێتەوە و پێویستە مەرجەكانی بانك جێەجێبەكەن".

لەبارەی مەرجەكانی پێدانی پێشینەكەوە ئاماژەی بەوەداوە،"دەبێت گەنجەکە بێکار بێت و لە هیچ شوێنێک دانەمەزرابێ".

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو،" پێویستە داواکار بۆ وەرگرتنی پێشینەكە، پلانێک بۆ پرۆژەیەکی بچووک و ناسنامەی ژووری بازرگانیی بەغدای هەبێ، جگە لە کەفالەتی فەرمانبەرێک و گرێبەستی بەکرێگرتنی دوکانێک".

جێگەی باسە، پێشتر و لە رۆژی 21-10-2020 بانكی رەشید تەرخانكردنی پێشینەیەكی 10 ملیۆن دیناری راگەیاند بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت هاوسەرگیری دووەم ئەنجام بدەن. 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ