ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە


بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆببێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە 24-10-2020ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ یەكلاكردنەوەی خاڵە ناكۆكەكانی نێوان كوتلە جیاجیاكانی ئەنجومەنەكە بێت لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان.

ئەوەش خراوەتەڕوو: لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەی یاسایی ئەنجومەنەكە كۆبوونەوەیەكی تایبەت ئەنجام دەدات بۆ دیاریكردنی خاڵە ناكۆكەكان تا بخرێتە بەردەم كۆبوونەوەكە.

 

هه‌واڵی گرنگ