سكاڵا لەسەر پەرلەمانتارێكی یەكێتی تۆمار دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سكاڵا لەسەر پەرلەمانتارێكی یەكێتی تۆمار دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی كوالیتی جۆری دەرمان بڵاویكردەوە: ماوەیەكە پەرلەمانتارێك دوور لە ڕێكارەكانی یاسایی و زانستی و پیشەیی قسەی نەشیاو و تەشهیر بە بەڕێوبەر و بەڕێوبەرایەتیمان دەكات و لە بەرامبەر ئەم هەڵسوكەوتەی ئەم پەرلەمانتارە داوای یاسایی لە دادگا پێشكەش دەكەین بۆ سەلماندنی هەر ڕاستییەك لەو تۆمەتانەی باسی لێوە دەكات.


دەقی ڕاگەیەندراوەكە:


روونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی ...
ماوەیەكە پەرلەمانتارێك بەناوی (كاروان گەزنەیی) دوور لە ڕێكارەكانی یاسایی و زانستی و پیشەیی قسەی نەشیاو و تەشهیر بە بەڕێوبەر و بەڕێوبەرایەتیمان دەكات بە بێ هیچ بەڵگە و بنەمایەك تەنها بەمەبەستی خۆدەرخستن و چەواشەكردن بەبێ گەڕانەوە بۆ پرسیاركردن و بەدواداچوون كەوتووەتە نێو ئاڕاستەكانی بەرژەوەندخوازان و زەرەرمەندانی ڕێكارەكانی چاكسازی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشكی. لای هەمووان ئاشكرایە كە ئەم بەڕێزە هەر بابەتێك چۆنی بۆ باس بكەن و چی ئاڕاستەبكە ئاوها قسەكان دەهێنێتە سەر ڕاگەیاندن ئەگەرنا ئەو قسانەی نە پسپۆڕی ئەم بەڕێزەیە و نەهیچ پەیوەندی بە لێژنەی تەندروستی هەیە، بێ ئاگایە لەوەی كە پرۆسەی چاكسازی گەورە و بەردەوام تەنانەت ڕاسپاردەكانی لێژنەی تەندروستی پەرلەمان لە بواری دەرمان دەستی پێكردووە كە ئەمەش بە دڵنیاییەوە چاوەڕێی ئەم تۆمەت و تەشهیر وچەواشانە دەكەین لە بەرامبەر زەرەرمەندانی چاكسازی و گۆڕانكاری لە بواری دەرمان هەروەك چۆن ئەم بەڕێزە پێشتریش چەندین تۆمەت و قسەی نەشیاو و هەڵبەستراوی لە سێكتەرەكانی دیكەدا كردووە كە لە دوای لێكۆڵینەوە خۆشبەختانە سەرلەبەری دوور بووە لە ڕاستیی بۆیە لێرەوە وێڕای ئەوەی بەفەرمی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە بەرامبەر ئەم هەڵسوكەوتەی ئەم بەڕێزە لێ ئاگادار دەكەین لە هەمان كاتدا ڕێكار و داوای یاسایی لە دادگا پێشكەش دەكەین بۆ سەلماندنی هەر ڕاستییەك لەو تۆمەتانەی باسی لێوە دەكات
ڕای گشتیش دڵنیا دەكەینەوە كە ئەم تۆمەتانە نەك ساردمان ناكاتەوە بەڵكو بەگڕوتینێكی زیاتر بەردەواممان دەكات لە پڕۆسەی چاككردنی ڕەوشی دەرمان لە هەرێمی كوردستان و ڕووبەڕووی گەندەڵكاران و بەرژەوەندخوازان.
بەڕێوەبەرایەتی كوالیتی جۆری دەرمان KMCA
24 ئۆكتۆبەر 2020

 

هه‌واڵی گرنگ