لەسەر دابەشكردنی نەوتی سپی لە سلێمانی و هەڵەبجە، ڕونكردنەوە دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر دابەشكردنی نەوتی سپی لە سلێمانی و هەڵەبجە، ڕونكردنەوە دەدرێت

 

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت: لە ئێستادا ڕۆژانە نەوتی سپی دەگاتە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو كە گەیشتە بڕی پێویست دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.

ئەمڕۆ شەممە 24-10-2020، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕۆژانە بڕی چوار تانكەر نەوتی سپی دەگاتە سلێمانی و بڕی یەك تانكەر دەگاتە پارێزگای هەڵەبجە.

هەروەها ووتیشی: لە ئێستادا ئەو نەوتە لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان هەڵدەگیرێت و دوای كۆكردنەوەی بڕی پێویست لەو شوێنانەوە دەست بەدابەشكردنی دەكرێت كە ساڵی ڕابردو دابەشكردنی نەوت تیایاندا ڕاگیرا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ