لەسەر دەستپێكردنەوەی خوێندن لە سلێمانی، زانیاری ئاشكرادەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر دەستپێكردنەوەی خوێندن لە سلێمانی، زانیاری ئاشكرادەكرێت

قائیمقامی سلێمانی لەبارەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ڕایدەگەیەنێت: هەوڵێكی زۆر هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ.

ئەمڕۆ شەممە 24-10-2020، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەوڵێكی زۆر هەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی و پەروەردەكانی دیكەوە كە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دوانەكەوێت و خوێندن دەست پێبكاتەوە.

هەروەها ووتیشی: دەستپێكردنەوەی خوێندن لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بەپێی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرنا دەبێت و پێویستە سەرجەم مامۆستایان و قوتابیان خۆیان بپارێزن.

 

هه‌واڵی گرنگ