داوای دەستگیركردنی 40 كەس دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داوای دەستگیركردنی 40 كەس دەكرێت

 دووپەرلەمانتار گەندەڵیەكیان بڵاو كردوەتەوە و ڕایدەگەیەنن ٤٠ كەس ناویان لە ساختەكاری وەسڵی گومرگی فافۆندا هاتوە بۆیە پێویستە دەستگیر بكرێن و بدرێن بە دادگا.


علی حمە ساڵح و دابان محمد دوو پەرلەمانتاری كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایانگەیاندوە"تاوەكو ئێستا ٤٠ كەس لە ساختەكاری وەسڵی فافۆندا ناویان هاتوە، وەسڵی گومرگیان ساختە كردوە و بەبێ گومرگ فافۆنیان بردوەتە دەرەوە، كە گومرگی فافۆن بۆ هەر تەنێك ٢٥٠دۆلارە."


ئاماژەشیان بەوە داوە"ژمارەیەكی كەمیان فەرمانی دادگایان بۆ دەرچوە و بەشێكی فەرمانەكەش جێبەجێ نەكراوە، هەركەسێك لەم دۆسیەدا ناوی هاتبێت لە هەر پۆست و بەرپرسیاریەكدابێت، پێویستە دادگا سەروەر بێت و لە دادگایەكی دادپەروەرانەدا دادگایی بكرێت. "


لەڕاگەیەنراوەكەی ئەو دوو پەرلەمانتارەدا ئەوش هاتووە"نابێت ھیچ بەرپرسێكی حیزبی و ئەمنی بە هەڕەشەكردن و چاوسوركردنەوە لە دادوەران یان كەسی دیكە، كار بۆ داخستنی ئەم دۆسیە و دەربازكردنی تۆمەتباران بكات"

 

هه‌واڵی گرنگ