مامۆستایانی گەرمیان تا پێنجی ئێوارە لەسەر شەقامەكان دەمێننەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مامۆستایانی گەرمیان تا پێنجی ئێوارە لەسەر شەقامەكان دەمێننەوە

 

ئەمڕۆ شەممە 24-10-2020 بەهۆی جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان ژمارەیەك لە مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەرانی گەرمیان دەستیان بە خۆپیشاندان كردو بڕیاریشە تا كاتژمێرپێنجی ئێوارە لەسەر شەقامەكان بمێننەوە .

مامۆستا حسیب علی مامۆستای ناڕازی لەگەرمیان بە كوردیوی ڕاگەیاند" خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی گەرمیان پێی هەستاون لە خۆپیشاندانەكانی دیكە جیاواز دەبێت."

وتیشی" مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەرانی گەرمیان بڕیاریانداوە تاوەكو كاتژمێر پێنچی ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپیشاندانەكەیان بەردەوام بێت و لەسەر شەقامەكان بمێننەوە"
.


جێگەی ئاماژەیە بەهۆی دواكەوتن و لێبڕینی مووچەكانیانەوە مامۆستایان لەسنوری سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین و كۆیە بایكۆتی دەوامیان كردوە و داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكەن مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەی تەواوەتی دابەش بكرێت .

 

 

هه‌واڵی گرنگ