ئێران ...5800كەس توشی كۆرۆنابوون، 335 كەس گیانیان لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران ...5800كەس توشی كۆرۆنابوون، 335 كەس گیانیان لەدەستدا


وەزارەتی تەندروستی ئێران ئامارێكی نوێی 24كاتژمێری ڕابردووی بڵاو كردەوە و بەپێی ئامارەكە 5800كەس توشی كۆرۆنا بوونو 335 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


سیما سادات وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمرۆ شەممە24-10-2020 لە بەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند "لە24كاتژمێری رابردوودا 5800كەس توشی كۆرۆنا بوون و 335 كەسیش گیانیان لەدەستداوە."


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران راشیگەیاند" سەرجەم ژمارەی ئەوكەسانەی كەتائێستا توشی كۆرۆنا بوونو گەیشتوەتە 562هەزارو 705كەس و لەوژمارەیەش 450هەزارو 891كەس چاكبونەتەوە "

 

سیما سادات ئاماژەی بەوەشدا" تائێستا چوار هەزارو 952كەس لەتوشبوانی كۆرنا بارودۆخیان خراپەو لەئێستادا لەژێر چاودێری ووردان و كۆی گشتی ئەو كەسانەشی كە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 32هەزارو 320كەس"

 

هه‌واڵی گرنگ