بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركردنی پێنج تۆمەتباری ڕاگەیاند لە شاری هەولێر، كە زیاتر لە دوو كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە.
لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان هاتووە: ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲٤ / ۱٠ / ۲٠۲٠ لەلایەنی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی(۲,۸٤٦) دوو کیلۆ و هەشت سەد و چل و شەش گرام ماددەی هۆشبەر، لەگەڵ دەستگیرکردنی (٥) تۆمەتبار.
بە پێی ڕاگەیەنراوەكە لە ئێسادا تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی (۱٤) لە یاسای ماددە هۆشبەرکان دراونەتە دادگا.
لە ڕاگەیەنراوەكە ئاماژە بە جۆریەتی و چەندێتی ماددە هۆشبەرەكان دراوە بەم شێوەیەی خوارەوە:
۱ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( ۱,۷٦٠ ) یەك کیلۆ و حەوت سەد و شەست گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (هێرۆین) لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( هـ ـ خ ـ ر ).
۲ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( ۱ ) یەك کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ۲ ) دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(و ـ ع ـ ح ) و ( ش ـ ك ـ ح ).
۳ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( ۸٦ ) هەشتا و شەش گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ۲ ) دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(ع ـ ر ـ ع) و ( ص ـ م ـ ر ).