لە ئەنجامی ڕوداوێكی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە سەر ڕێگای سەرەكی (هەڵەبجە-سەیدسادق) نزیك گوندی قاجر دوو كەس گیانیان لە دەست دا.
ئهمڕۆ شهممه 24 ی تشرینی یهكهمی 2020 هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیاندراوێکدا كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوه و لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە" "ئەمڕۆ ، لەسەر رێگای جووتسایدی نێوان سەید سادق - هەڵەبجە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە باوکێک و کچێک گیانیان لەدەستدا".
هەروەها هاتوچۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستووەتە روو، کە لەو رووداوەدا دایکی منداڵەکە بەسەختی برینداربووە و داواش لە شۆفێران دەکات پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن.