هەڵەبجە.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵەبجە.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا


پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ شەممە 24-10-2020 لە ڕوداویكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگا نوێیەكەی هەڵەبجە – شارەزوور دووكەس گیانیان لەدەستدا.


شایەتحاڵیك لە نزیك رووداوەكە بە كوردیوی ڕاگەیاند" نزیكەی كاتژمێر 3:30 ی پاش نیوڕۆی ئەمڕۆ لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگا نوێیەكەی هەڵەبجە - شارەزوور پیاوێك و مناڵێك گیانیان لەدەستدا و ژنێكیش بریندار بوو.


شایەتحاڵەكە وتیشی" لەئێستادا ژنەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن كراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەرو دووكەسەكەی تریش ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كران"

لەلایەكی ترەوە مقدم بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند: كەمێك پیش ئیستا لەئەنجامی وەرگەڕانی ئوتومبێلێكی جۆری تویتا لاندكروزەر (مونیكا) ژمارە (57468) سلیمانی ڕەنگی سپی لەسەر ڕێگای دووسایدی هەڵەبجە سیدسادق، نزیك گوندی قاجر شوفیری ئوتومبیلەكە بەناوی (ع. ح. ف.) تەمەن 64 ساڵ دانیشتوی سلیمانی گیانی لەدەستدا، لەگەڵ منداڵیكی تەمەن 9 ساڵ بەناوی (ن. م. ف.) كە كچەزای شوفیرەكەیە ئەویش گیانی لەدەستداوە.

 

وتیشی: تەرمەكانیان ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كراون و خێزانی شوفیرەكەش بەناوی (گ. م. م.) تەمەن 63 ساڵ دانیشتوی سلیمانی بەسەختی بریندار بووە، گواستراوەتەوە بۆنەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە.


وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕاشیگەیاند: دۆسیە بۆڕوداوەكە لەبنكەی پولیسی سیروان ڕێكخراوە.

جێگەی ئاماژەیە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە دووەمین ڕوداوی هاتوچۆیە لەسەر ئەو ڕێگایە ڕووبدات و لە هەردوو ڕوداوەكەشدا چواركەس گیانیان لەدەستداوە و سێ كەسی تریش بریندار بوون.

 

 

هه‌واڵی گرنگ