بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ناوه‌ندی ئێرانی هه‌ژاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ناوه‌ندی ئێرانی هه‌ژاند

بومه‌له‌رزه‌یه‌یه‌ك بە گوڕی 5.4 پلە بە پێوانەی ریختەر پارێزگاکانی تاران، قەزوین و هەمەدان لە ناوەندی ئێرانی هەژاند. ئەمەش بەهێزترین بوومەلەرزەیە لەمساڵدا لەو سنوورە تۆمار کرابێت.

ئەمڕۆ شەممه‌ 24 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 كاتژمێر سێ و چوار خولەکی دوانیوەڕۆ بە کاتی تاران لە قووڵایی 10 کیلۆمەتری زەوی رووی داوە و لە سێ پارێزگا هەستی پێ کراوە،ناوەندی بوومەلەزرەکە پارێزگای قەزوین بووە و لە رۆژئاوای پارێزگای تاران و هەمەدانیش بوومەلەرزەکە خەڵکی پەرێشان کردووە.

بەگوێرەی ئیرنا لەسەر زیانەکانی بوومەلەرزە هیشتا هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە و تیمەکانی فریاکەوتنی شارستانی لەو پارێزگایانە خەریکی بەدواداچوونن بۆ رووداوەکە.

تاران لەو شارە گەورانەیە کە لەسەر هێڵی بوومەلەرزە هەڵکەوتووە و پسپۆڕانی زەویناسی دەمێکە هۆشداری دەدەن لە ئەگەری روودانی بوومەلەرزەیەکی گەورە لە تاران و هەندێکیان دەڵێن ژێرخانی بیناسازی شارەکە کۆنە و لەوانەیە لەو حاڵەتەدا سەدان هەزار کەس ببنە قوربانی.

 

 

هه‌واڵی گرنگ