هاوڵاتیانی كوردستان و عێراق لە ڕیزبەندی دووەمدان بۆ داواكردنی مافی پەنابەریی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاوڵاتیانی كوردستان و عێراق لە ڕیزبەندی دووەمدان بۆ داواكردنی مافی پەنابەریی

فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق ئاشكری كرد: لە ماوەی ١٠ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ٩٦ هەزار كۆچبەر لە سنوورەكانی توركیا دەستگیركراون، لەو ژمارەیەش ٢ هەزار و ٢٧١ كۆچبەریان هاوڵاتی هەرێمی كوردستان و عێراقن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق، لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا ٩٦ هەزار و ٥٩٠ كۆچبەر لە سنوورە دەریایی و وشكانییەكانی وڵاتی توركیا دەستگیركراون كە بە نیازبوون بەرەو ئەوروپا كۆچ بكەن، لەو ژمارەیەش ٢ هەزار و ٢٧١ كۆچبەریان هاوڵاتی هەرێمی كوردستان و عێراق بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو: لەمساڵدا ١٢٢ كۆچبەری ناسنامە جیاواز لە دەریای ئیجە لە نێوان توركیا و یۆنان گیانیان لە دەستداوە، فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق ئاشكراشی دەكات: تا ئێستا هاوڵاتیانی كوردستان و عێراق لە ڕیزبەندی دووەمدان بۆ داواكردنی مافی پەنابەریی نێودەوڵەتی.

 

هه‌واڵی گرنگ