ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سوننه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ره‌یه‌كیان پێكهێنا به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كانیان و ئاماده‌كاری بۆ قۆناغی داهاتوو.
ئه‌مڕۆ شه‌مه 24 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی به‌ره‌ی رزگاركردن و گه‌شه‌پێدان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی هێزه سیاسیه‌كانی سوننه سه‌باره‌ت به ئاڵنگاریه‌كانی قۆناغی داهاتوو گفتوگۆكراویان كردووه.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی رزگاركردن و گه‌شه‌پێدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "35 ئه‌ندام كه نوێنه‌رایه‌تی (به‌ره‌ی رزگاركردن و گه‌شه‌پێدان)، (فراكسیۆنی جه‌ماهیر)، (پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی)، (فراكسیۆمی حزبی ئیسلامی و (فراكسیۆنی عێراقییه‌ی سه‌ربه‌خۆ) ده‌كه‌ن له له‌سه‌ر پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی نوێی سیاسی له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێكهاتوون بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ن له به‌دیهێنانی دادوپه‌روه‌ریی بۆ هاووڵاتییانمان و ئه‌ندامانی سه‌رجه‌م ئه‌و پێنج هێزه، سوننه‌ن".
ئوسامه نوجێفی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌رێگای ئه‌م به‌ره نوێیه سیاسییه‌وه، هه‌وڵه‌كانیان یه‌كده‌خه‌ن به ئامانجی چاندنی متمانه و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان له عێراق.
لایه‌نه سوننه‌كان له عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018دا له كۆی 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، 71 كورسیان به‌ده‌ستهێنابوو.