بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوەلە داخستی ڕێگایەك و ڕایدەگەیەنێت بۆماوەی دوو ڕۆژ ڕێگاكە دادەخرێت.
هاتووچۆی سۆران لەئاگاداری نامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاندوە"ئاگاداری شوفێرانی ئۆتومبێلی بارهەڵگر دەكەینەوە كەوا لە بەیانی ڕێكەوتی ٢٥ / ١٠ / ٢٠٢٠ لە كاتژمێر ٧ی بەیانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ تاكو ڕێكەوتی ٢٧ / ١٠ / ٢٠٢٠ ڕێگای سەرەكی خەلیفان ــــ سپیلك بە ڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دادەخڕێت "
ئەوەش هاتووە" بۆ ئەو ئۆتومبێلە بارهەڵگرانەی كە لە سۆران ـــ گەلی عەلی بەگ بەرەو سپیلك دەچن ڕێگای خەلیفان ـــ دۆڵی ئاڵانە ـــ بالیسان وەك ڕێگای لادانی كاتی (بەدیل) دیاری كراوە "
لەئاگاداری نامەكەدا ئاماژەش بەوە كراوە"بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی كە لە سپیلك بەرەو خەلیفان ـــ سۆران دەێن ڕێگای سپیلك ـــ شڕێشمە ــ زارگەلی خەلیفان وەك ڕێگای لادانی كاتی (بەدیل) دیاری كراوە ."