عێراق..ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نەیتوانی بازنەكانی هەڵبژاردن یەكلا بكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق..ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نەیتوانی بازنەكانی هەڵبژاردن یەكلا بكاتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنێكی ئاسایی خۆی ساز كرد،سەبارەت بە بازنەكانی هەڵبژاردن  دوای پاشەكشەكردنی ژمارەیەك پەرلەمانتار، دەنگدان لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن دوا خرا و سەرۆكی پەرلەمانیش دانیشتنەكەی بە كراوەی هێشتەوە.

پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمان و ئامادەبوونی 170 پەرلەمانتار دانیشتنی ئەمڕی ساز كرد، بەڵام دوای پاشەكشەكردنی ژمارەیەك پەرلەمانتار، دەنگدان لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن دوا خرا و سەرۆكی پەرلەمانیش دانیشتنەكەی بە كراوەی هێشتەوە، تا یەكلاكردنەوەی ئەو بابەتە گرنگە.

حەلبووسی لەوبارەوە گوتی، تا ئێست كۆبوونەوە لە نێوان لیژنەی یاسایی پەرلەمان و سەرانی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بۆ یەكلاكردنەوەی وردەكارییەكانی بازنەی هەڵبژاردن و تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردن، بەردەوامە، ئەو بە ئەندامانی راگەیاند كە دانیشتنەكە تا كاتی دەنگدان لەسەر بڕگەی بازنەكانی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت.

هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێكیدا دەنگی لەسەر ئەوە دا كە ژمارەی بازنەكانی هەڵبژاردن لە عێراق و لە پارێزگاكان بەهاوتای ژمارەی كورسی كۆتای ژنانە دەبێت، كە 25%ی ژمارەی كوردسییەكانی پەرلەمان پێكدێنن، بۆیە دابەشكردنەكە بەمشێوەیە دەبێت، بەغدا 17 كورسی نەینەوا هەشت كوردسی و بەسڕە شەش كورسی و زیقاڕ پێنج و سلێمانی پێنج و بابل و ئەنبار و هەولێر و دیالە چوار كورسی و كەركووك و نەجەف و سەڵاحەدین و دهۆك و دیوانییە و كەربەلا و واست و میسان سێ كورسی و دوویش لە موسەنا، بەڵام هەریەك لە "فەتح" و "دەوڵەتی یاسا" و یەكگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ و ژمارەیەك پەرلەمانتاری نەینەوا پێی رازی نین.

هەر ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق یەكەم خوێندنەوەی پڕۆژە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی تەواو كرد بە مەبەستی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینان، لەوكاتەی عێراق داوای قەرزكردنی بڕی 41 ترلیۆن دیناری كردووە بە مەبەستی دابینكردنی مووچەی سێ مانگی داهاتووی مووچەخۆران.

 

هه‌واڵی گرنگ