دوای نەشتەرگەری ئەو خواردنانە بخۆن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای نەشتەرگەری ئەو خواردنانە بخۆن

 

 

ئەو خواردنانەی پێویستە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بخورێت و باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ زوو چاك بوونەوە كامانەن ؟

1. سەوزەمەنی : بە هەموو جۆرەكانیەوە ئەویش لەبەرئەوەی ڕیشاڵی زۆریان تێدایەو ڕێدەگرێت لە تووش بوون بە قەبزی كە زۆر جار نەخۆش تووشی دەبێت لەدوای نەشتەرگەری، ئەو سەوزانەی گەڵا تۆخەكان وەكو سڵق، گەڵامێو، كەرەوز، زۆر بەسودن، چونكە مادەی ئاسنیان زۆرەو یارمەتی لەش دەدەن بو دروست كردنی خرۆكەی سوری خوێن كە لەوانەیە لە ئەنجامی نەشتەرگەری كەمی كردبێت. 

2. میوە: لەبەر ئەوەی بڕێكی زۆر ڤیتامین (س) یان تێدایە كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێزدە‌كات، لەش دەپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشی و هەوكردنی برین بە تایبەتی مزرەمەنییەكان و سێوو شلیك و توو، تووتڕك. 

3. هەنگوین : ڕێژەیەكی زۆر شەكری بەسودی تێدایە كە پێویستە ‌بۆ دروست بوونەوەی خانەكانی لەش، هەروەها ڕێژەیەكی زۆر ڤیتامینات و ترشی ئەمینیشی تێدایە كە پێویستە بۆ بنیات نانەوەی خانەكان.

4. شیرەمەنیەكان : ڕێژەیەكی زۆر پرۆتینی سروشتیان تێدایە كە یارمەتی ساڕێژ بوونەوەی برین دەدات بە زوترین كات و باشترە بەرهەمەكانی شیری بێ چەوری یان كەم چەوری بخورێن. 

5. گۆشتی بێ چەوری یاخود مریشك و ماسی و جگەر كە پرۆتینی ئاژەڵیان تێدایەو یارمەتی دروست بوونەوەی خانەكانی لەش دەدەن لەگەڵ پاقلەمەنییەكان و هێلكە و قارچك. 

6. چەرەز : بادەم و فستق و گوێز. 

7. ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە مادەی زنك و كالیسیۆم و ڤیتامین.

8. خواردنەوەی بڕی زۆر لە ئاو كە پێویستە بەردەوام هەموو سەعاتێك نزیكەی یەك پەرداخ بخورێتەوە لە نێوان ژەمەكان. 

9. خواردنی دانەوێڵە تەواوەكان : واتە برنجی بۆرو نانی ئاردی بۆرو شۆڤان بخوات لە جیاتی برنجی سپی و نانی ئاردی سفر. 

پێویستە لە یادمان نەچێت سەرەتا نەخۆش دوای نەشتەرگەری دەست دەكات بە خواردنەوەی بڕی كەم لە ئاوو شلەمەنی وەك شەربەت و شۆرباو دواتر هەوڵ دەدات پیاسە زۆر بكات و بجوڵێت تا بتوانێت خۆراكی ئاسایی ڕۆژانە بخوات.

(د. هەڤین كەمال شاهـ موحەمەد – پسپۆڕ لە زانستی ئازارو بەنج)

 

هه‌واڵی گرنگ