سوپای توركیاو میلیشیا چەكدارەكانی بە چەكی قورس گوندەكانی مەرانازو ئەلقەمیەی ناوچەی شەرای عەفرینیان بۆردوومان كرد.
بەپێی هەواڵێكی رۆژ نیوز درنگانێكی شەوی رابردوو، هێزەكانی سوپای توركیا بەهاریكاری میلیشیا چەكدارەكانی، بە چەكی قورس گوندەكانی مەرانازو ئەلقەمیەی ناوچەی شەرای عەفرینیان بۆردوومان كرد، بەڵام هیچ ئاماژەیەك بۆ بوونی زیانەكانی نەزاندراوە.