زێدان : بەرامبەر تیپێك براوەبووین بەردەوام كێشە بۆ ئێمە دروست دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زێدان : بەرامبەر تیپێك براوەبووین بەردەوام كێشە بۆ ئێمە دروست دەكات

 

لەدوای بردنەوەی كلاسیكۆ زێدانی راهێنەری ڕیال مەدرید دڵخۆشی خۆی بەسەركەوتنی تیپەكەی بەرامبەر بەرشلۆنە نیشاندا.

لەدوای یارییەكە زێدان بۆ ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی گوتی :" ئەو ڕەخنانەی ئاڕاستەی ئێمە دەكران نازانم دادگەرانە بوو یان نا، من تەنها ئەوە دەڵێم شانازی بە تیپەكەم دەكەم، بەسەر تیپێك سەركەوتین بەردەوام كێشە بۆ ئێمە دروست دەكات".

دەڵێت :" دوو جار بەرشلۆنە هێرشی كردە سەر ئێمە، بەڵام ئێمە دەرفەتی تۆمار كردنی چوار گۆڵمان هەبوو، دڵخۆشم بە بردنەوەی سێ خاڵ خۆشی لێ وەردەگرین ، ئەمەش هەمووی دوای ئەو رەخنانە بوو كە ئاڕاستەی ئێمە دەكران ".

زێدان لە درێژەی قسەكانیدا گوتی :" تیپەكەمان دوای دوو دۆڕانی لەدوای یەك لەدۆخێكی سەختدا بوو ، بەڵام من هەر ئەوەم گوتوە یارییەكی باش پێشكەش دەكەین، لە ئێستاوە ئاسودەین بیر لەیاری بروسیامونشن گڵادباخ دەكەینەوە".

لەبارەی لێدانە سزاكەش گوتی :" ناوبژیوان نزیك بوو من نامەوێت قسە لەسەر ناوبژیوان بكەم، بەدەر لە لێدانە سزاكە ئێمە شایستەی سەركەوتن بووین، بەسێ گۆڵ براوە بووین شیاوی ئەوە بووین گۆڵی زیاتر تۆمار بكەین سەرەراتی ئەوەی بەرشلۆنەش چەند دەرفەتێكی لەدەستدا.

 

هه‌واڵی گرنگ