راهێنەرەكەی بەرشلۆنە دوای دۆراندنی كلاسیكۆ چی وت؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

راهێنەرەكەی بەرشلۆنە دوای دۆراندنی كلاسیكۆ چی وت؟

 

رۆناڵد كومانی راهێنەری یانەی بەرشلۆنە نیگەرانی خۆی لە ئەنجامی یارییەكەو ئاستی ناوبژیوانان نیشاندا.

كومان لەدوای یارییەكە بۆ رۆژنامەی ماركا گوتی :" بەشێوەیەكی باش یارییمان كرد چەند دەرفەتێكمان بۆ رێككەوت،لە گێمی دووەمیش زۆر باش بووین، شایستەی ئەم دۆڕانە نەبووین، لەبەشێك لە بڕیارەكانی ناوبژیوان نەگەیشتم ، بڕیارەكانی كاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەكە هەبوو، بەر لە لێدانە سزاكە ئێمە لە دۆخێكی باش دابووین".

گوتیشی :" لێدانە سزاكە كاریگەری گەورەی لەسەر یارییەكە هەبوو، نازانم كاری تەكنەلۆژیای ڤیدیۆ چیە، بڕوام وایە تەنها دژ بەیانەی بەرشلۆنە بەكار دەهێندرێت، پێنج یارییمان ئەنجامداوە سوودمان لێ وەرنەگرتوە، ئەمرۆش شایستەی دۆڕان نەبووین".

 

 

هه‌واڵی گرنگ