هەولێر... ١٥ هەزار كارتی دیكە تاپۆ دەكرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر... ١٥ هەزار كارتی دیكە تاپۆ دەكرێن


وەزارەتی شارەوانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئێستا ١٥ هەزار كارتی دیكە لە سنووری پیرزین - كەرك٢، گردەڕشە ئەسعەد، كەرتی بیریات تاپۆ دەكرێن.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئێستا ١٥ هەزار كارتی دیكە لە سنووری پیرزین- كەرك٢، گردەڕشە ئەسعەد، كەرتی بیریات تاپۆ دەكرێن و مامەڵەكانیان رەوانەی تێبینەرایەتیی تۆمارگەی خانووبەرەی عەنكاوە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆمارگەی خانووبەرەی هەولێر كراون، بۆ ئەوەی بە خێرایی رێكارە یاساییەكانی تاپۆكردنیان ئەنجام بدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: لەو پازدە هەزار كارتەی بەمنزیكانە تاپۆ دەكرێن، پێنج هەزاریان دەكەونە سنووری پیرزین- كەرك٢ و شەش هەزاری دیكەیان كارتی دیكەش لە سنووری گردەڕەشە ئەسعەد (بەشێك لە باغمرە شەهاب) و تەواوی رێكارەكانیان لەلایەن شارەوانی هەولێرەوە تەواو كراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: لە سنووری كەرتی بیریات نزیكەی چوار هەزار  كارت بە مەبەستی تاپۆكردنیان مامەڵەكانیان لە سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر تەواوكراون و ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارگەی خانووبەرەی هەولێری ١ كاریان لەسەر دەكرێت، بۆ ئەوەی بە خێرایی مامەڵەی تاپۆكردنیان تەواو بكرێت و تاپۆكان بدرێنەوە هاوڵاتیان و پڕۆسەی تاپۆكردنی كارتەكان لە رێگەی لیژنەیەكەوە بەردەوامی دەبێت و هەموو ئەو كارتانەی تر تاپۆ دەكرێن، كە تاوەكو ئێستا تاپۆ نەكراون، واتە پڕۆسەی تاپۆكردنی كارتەكان بەردەوامی دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ